خبر
2024-12-14 10:02
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
مەسعوود بارزانی و ڕێکخەری گشتیی گۆڕان پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ دەکەن
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆ بووەوە و گفتوگۆیان لەسەر گۆڕانکارییەکانی دۆخی سووریا کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە نزیکەکان لە بزووتنەووەی گۆڕانەوە بڵاویان کردەوە لە پیرمام مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی و دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان (بەوەکالەت) کۆ بوونەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە دیدارەکەدا گۆڕانکارییەکانی ئێستای سووریا تەوەری سەرەکی نێوان هەردوولا بووە.
سپی میدیا لەمباراوە بڵاوی کردەوە: تائێستا هیچ میدیایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان باسیان لە کۆبوونەوەی بارزانی و دانای ئەحمەد مەجید نەکردووە.
دانا ئەحمەد مەجید لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەنها یەک کورسی لە بازنەی سلێمانی بەدەست هێناوە و بڕیاریداوە بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتدا نەکات.
#سووریا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مەسعوود بارزانی
#گۆڕان
#پارتی دیموکرات
#بزووتنەوەی گۆڕان
#شەڕی سووریا
#سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
#ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
#دانا ئەحمەد مەجید
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران