خبر
2024-11-29 06:25
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
پێکدادانەکان لە دەوروبەری حەلەب توندتر بوونەوە/ کوژرانی زیاتر لە ۲۰۰ چەکدار
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند كە ٢٠٠ سەربازی سوپای سووریا و چەكدارەكانی توركیا لە شەڕەكانی سنووری حەلەب و ئیدلب كوژراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی ئەمڕۆ هەینی کەناڵی سووریا تیڤی بڵاویکردەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەهەردوو میحوەری حەلەب و ئیدلب پێشڕەوی زیاتریان کردووە و هێزە حکوومییەکان پاشەکشەیان کردووە.
وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند، گرووپە چەكدارەكان هێرشێكی گەورەیان لە سنووری حەلەب و ئیدلب دەستپێكردووە و ڕووبەڕووی ئەم هێرشانە بوونەوە.

بەپێی ئامارێكی نوێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە نێوان هەردوولایەنی شەڕەكەدا لە باكووری ڕۆژئاوای سووریا زیاتر لە ۲۰۰ كەس كوژراون.
بۆچوونی بەکارهێنەران