خبر
2024-11-23 07:11
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
سەرۆک شارەوانیەکی دیکە لە کوردستانی تورکیا لە کارەکەی دوور خرایەوە
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، جەودەت کۆناک سەرۆکی شارەوانی دێرسم لابرا و قەییوم لە جێگەی دانرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی توركیا ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەریەكە لە جەودەت کۆناک، سەرۆکی شارەوانی دێرسیم و مستەفا ساریگول، سەرۆکی شارەوانی ئۆڤاجیک لە ئەرکیان ڕاگیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، جەودەت کۆناک سەرۆکی شارەوانی دێرسیم بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی چەکداری پەکەکە/کەجەکە" لە چوارچێوەی مەلەفی ژمارە ٢٠٢٢/٩٩ بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزادرا، بەگوێرەی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی یەکەمی دێرسیم.
بۆچوونی بەکارهێنەران