خبر
2024-10-26 09:17
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بەیاننامەی بهرگریى ئاسمانیی ئێران لەبارەی ڕووداوەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ
بهرگریى ئاسمانى ئێران ڕاگهیهنراوێکى لهبارهى هێرشهکهى ئیسرائیلهوه بڵاو کردەوە و ڕایگهیاند: سیستمى بهرگریمان وهڵامی هێرشهکانى ئیسرائیلى دایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهبارهى ئهو هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنییەوە بەرگریی ئاسمانیی ئێران ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازیی لە پارێزگاکانی تاران، خووزستان و ئیلامی گرتووەتەوە و قەبارەی زیانەکانیش زۆر کەمن و لێکۆڵینەوەی لەسەردەکرێت.
لە ڕاگەیهندراوەکەدا باس لەوە کراوە، بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانهوه سەرکەوتوو بووە و زیانێکی کەم و سنووردار بەهەندێک شوێن کەوتووە کە قەبارەیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
بۆچوونی بەکارهێنەران