خبر
2024-10-18 11:13
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
لە هەرێمی کوردستان دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستی پێکرد+وێنە
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و ناوەندەکانی دەنگدان کرانەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی ناوەندەکانی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانی کراونەتەوە و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە دەنگدان بەردەوام دەبێت.
ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، كە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ۲۱۵ هەزار و ۹۶۰ كەسن.
زۆرترین دەنگدەری تایبەتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە هەولێرە، كە ۸۹ هەزار و ۷۹۱ كەسن و لە ۶۲ بنكەی دەنگدان بەشداری هەڵبژاردن دەكەن.
بازنەی سلێمانی دووەم زۆرترین دەنگدەری تایبەتی تێدایە، كە ۷۸ هەزار و ۶۶۱ دەنگدەرن، لە ۳۲ بنكە دەنگ دەدەن.
هەروەها لە بازنەی دهۆكیش ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت ۴۰ هەزار و ۹۵۶ كەسە، كە لە ۳۰ بنكە دەنگ دەدەن.
ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە هەڵەبجە ۹۵۲ كەسە، كە لە یەک بنكە دەنگ دەدەن.













بۆچوونی بەکارهێنەران