شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2024-08-17 12:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی بڵاو کردەوە

محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەسعوود بارزانی پیرۆز دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەیەکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک بارزانی ناردووە و تێیدا "جەختی کردووەتەوە کە ئەم ساڵیادە لەگەڵ خۆیدا بیرەوەریی خەباتی پارتەکە لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییە عێراقییەکانی دیکە دژی ستەمی رژێمی دیکتاتۆریی لەنێوچوو، هەروەها [یادی] بەشداربوونی [پارتی] لە چەسپاندنی سیستمێک کە هەڵگری بنەمای دادپەروەری و یەکسانی و بونیادنانی عێراقێکی ئازادی دیموکراسییە، نوێ دەکاتەوە".

ڕاگەیێندراوەکە هەروەها دەڵێت، سوودانی "هیوای بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ سەرکردایەتیی پارتی و هەموو گەلی کوردی و عێراقمان خواست".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە