خبر
2024-03-10 18:02
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: "لیژنەی بینینی مانگ هاوئاهەنگییان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکە هەبووە و دوای پرۆسەیەکی وردی چاودێری دەرکەوت کە مانگ بە بەڵگەی شەرعی بیندراوە."
لەدوای بینینی مانگ، لیژنەکە ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، 11-3-2024 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
بۆچوونی بەکارهێنەران