خبر
2024-01-18 11:13
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
کومەڵگای نێودەوڵەتی کوێرە بەرامبەر بەو هێرشانە دەکرێتەسەر کوردستانی سووریا
بەشی سووریا- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێکدا بێدەنگی کومەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاستی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر دامەزراوە مەدەنیەکان و ژێرخانی ئابووری ڕۆژئاوا ئیدانە و مەحکووم دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگە لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا هەموو خزمەتگوزارییە مەدەنییەکان و سەرچاوەکانی ژیانی وەک وێستگەی کارەبا و بەرهەمهێنانی نەوت و غاز و سووتەمەنی و وزەی کردۆتە ئامانج بەڵام کومەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکحراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ و تەنانەت جامیعەی عەرەبیش لەو هێرشانە بێدەنگن کە دەکرێتە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لەو ناوچەیە.
بەپێی ڕوانگەی سووری، هێرشەکانی تورکیا دانیشتوانی ڕەسەنی شارەکانی کوردستانی سووریا و ئاوارە و کۆچبەرانیشی کردۆتە ئامانج.
بۆچوونی بەکارهێنەران