خبر
2023-12-27 11:15
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
هێرشکردنە سەر هاوپەیمانان هێرشکردنە سەر عێراقە
بەشی جیهان- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، کاری هەرە لەپێشینەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە پاراستنی کارمەند و سەربازەکانیانە لە ناوچە جیاوازەکان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی لەبارەی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر بنکەکانیان لە عێراق بڵاو کردەوە و دەڵێت: "هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان وەکوو میوانی حکوومەتی عێراق لە عێراقن، لەبەرئەوە هێرشکردنە سەریان هێرشکردنە سەر عێراقە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەم هێرشانە کە لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە دەکرێن دەبێت بووەستێندرێن.
بۆچوونی بەکارهێنەران