شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2023-12-19 10:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی عێراق بە یاوەریی شاندێک گەیشتە ئەنقەرە

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومی سەردانی تورکیای کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومی سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ دەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لە پارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە.

ئەوەشی خستەڕوو، تەوەرێکی دیکەی نێوان ئەو دوو وەزیرە گفتوگۆکردنە لەبارەی هەماهەنگی نێوانیان لە بوارەکانی ئاسایش و هەواڵگری، لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی هەریەکە لە عێراق و تورکیا دەبێتەوە.

باسی لەوەش کرد، ئامانجی عێراق لەم سەردانە بنیادنانی گفتگۆیەکە بۆ پێکهێنانی رێچکەیەکی نوێ لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە