خبر
2023-11-10 03:53
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بارزانی و سوودانی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوویەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرژی و ڕووداوەکانی ناوچەکە و نەهامەتی و ئازارەکانی گەلی فەلەستین و چۆنیەتیی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و هەروەها ئەو تەحەدی و مەترسییانەی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
بۆچوونی بەکارهێنەران