خبر
2023-09-20 05:48
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
به‌غدا تیمێک بۆ لێکۆڵینه‌وه لە ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت ڕه‌وانه‌ى سلێمانى ده‌کات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى هێرشه‌که‌ى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت، به‌غدا تیمێکى ئه‌منى ڕه‌وانه‌ى سلێمانى ده‌کات و لێکۆڵینه‌وه ده‌ستپێده‌کات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئەمنیی له به‌غداوه به ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزى وتووه: "بەغدا تیمێکی ئەمنی ڕەوانەی سلێمانی دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی عەربەت".
ئه‌و سەرچاوە ئه‌منیه وتووشیه‌تى "زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوەدەکەن هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەرەبەت لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیەوە ئەنجام دراوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران