خبر
2023-07-28 05:12
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بۆمبێکی چێندراو لە پایتەختی سووریا تەقیەوە
بەشی سووریا- بۆمبێکی چێندراو لە دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقییەوە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی سووریا بڵاویان کردەوە، تەقینەوەیەک لە مەیدانی زەینەب لە پایتەختی سووریا ڕوویداوە و بەگوێرەی دوایین ئامارەکان بەهۆیەوە ۵ كەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ۲۰ كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەش دراوە، تەقینەوەکە لە بەردەم هۆتێلێکدا بووە لە مەیدانی زەینەب و هێزە ئەمنیەکانی سووریاش تەقینەوەکە بە کردەیەکی تیرۆرستی لە قەڵەم دەدەن.
بەپێی ئاماری ئاژانسی نۆرس پرێس، لە ماوەی مانگی حوزەیراندا لە سووریا ٢٧٢ کەس کوژراون و ٤٠٦ کەسی دیکە برینداربوون و زۆربەی حاڵەتەکانیش بۆردوومان و تەقینەوە و ئەشکەنجەدان و کوشتنی راستەوخۆ بووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران