خبر
2023-06-26 08:25
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بەرزبوونەوەی ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ مەترسیی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبۆته‌وه و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروستكردووە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم نووسیویه‌تى: "ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبۆتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بەبڕی ۲۵۰ ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا ۱۸۰۰ مێگاوات كەم بۆتەوە، لەئێستاشدا هەموو لایەنە پەیوەندارەكان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان".
بۆچوونی بەکارهێنەران