خبر
2023-05-25 08:06
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بەرەوپێشچوونێک بۆ چارەسەری کێشەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یونامی داوا دەکات کە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە زووترین دەرفەتدا، رێککەوتنێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەمیر غەتاس، وتەبێژی یونامی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی و پێکهاتەکان لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕایگەیاند: "یونامی بژاردەکانی دیکەی پێکهاتەکانی لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کردن، کە پارتەکان دەتوانن لە بەرچاویان بگرن. بەداخەوە، هیچ بەرەوپێشچوونێک دروست نەبووە."
وتەبێژی یونامی دەشڵێت: "ڕوونە کە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکان بەرپرسن لە بڕیاردان لەسەر ئەوەی چ سیستمێک پەیڕەو دەکەن. لەم قۆناخەدا، تەنیا دەتوانین داوا لە پارتەکان بکەین لە زووترین دەرفەتدا، رێککەوتنێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران