خبر
2023-05-14 10:03
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بافڵ تاڵەبانی دوای وەرگرتنی چارەسەی پزیشکیی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماوەی رابردوو، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری پزیشکی ماوەیەک ماوەتەوە و دوێنێ لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە دەباشان دەرکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی کرد لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی ٧٠ و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و خالید ماوەتی، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی دژەتیرۆر و ئاسایش و هێزەکانی کۆماندۆ.
سۆشیال میدیای یەکێتی دەڵێت: لە دیدارەکەدا ئامادەبووان هیوای چاکبوونەوە و سەلامەتییان بۆ بافڵ تاڵەبانی خواستووە لەبەرامبەر ئەو چارەسەرە پزیشکییەی لەماوەی رابردوودا وەریگرتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران