خبر
2020-12-17 09:18
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئەو کەسەی قامیشەڵانەکەی زرێباری سووتاند حوکمی 2 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا
بەشی کوردستان- سەرۆکی ئیدارەی ژینگەپارێزیی شاری مەریوان ڕایگەیاند یەک کەس لەو کەسانەی قامیشەڵانی زرێباریان سووتاندبوو دەستبەسەر کرا و لە دادگا حوکمی 2 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا.
کوردپرێس:
ئیبراهیم هیمەت بڵند سەرۆکی ئیدارەی ژینگەپارێزیی شاری مەریوان لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند بە گوێرەی زانیارییە سەرەتایییەکان یەک لەو کەسانەی ئاگری لە قامیشەڵانی زرێبار بەردابوو دەستبەسەرکرا و پاش تێپەڕبوونی پڕۆسەی دادگایی کردن، ئەو کەسە بە 2 ساڵ زیندان حوکم درا.
ناوبراو گوتیشی لە پڕۆسەی دادگایی کردندا ئەو کەسە دانی بەوەدا ناوە کە بە ئەنقەست ئاگری لە قامیشەڵانی زرێبار بەردابوو و ئەم حوکمەش دەبێتە عیبرەتێک بۆ ئەوانەی هەوڵی تێکدان و شێواندن و زیان گەیاند بە ژیگە دەدەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران