خبر
2020-10-20 06:54
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
پارێزگاری هەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند: فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و تەندروستیی باش و جێگیرە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوێنێ دووشەممە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ فرەسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام تەندروستی باش و جێگیرە.
تووشبووی پارێزگاری هەولێر بە کۆرۆنا لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە پڕۆژەی پاراستن و دابین کردنی شوێنی حەوانەی باڵندەکانی لەپارکی منارە کردەوە و هاوکات سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێری کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران