خبر
2020-10-18 06:15
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق پێویستی بە یەکگرتویی، سەقامگیری و دیالۆگ ھەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی ھێرش کردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس: نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە توویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردەوە و تیایدا ئیدانەی ھێرش کردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و سووتاندنی ئاڵای کوردستان کرد و ڕایگەیاندووە: توندوتیژی و تۆقاندن ھەرگیز چارەسەری ناکۆکییەکان ناکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، "عێراق پێویستی بە یەکگرتوویی، سەقامگیری و دیالۆگ ھەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشە زۆرەکانی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران