خبر
2020-09-23 18:05
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕووی دا
بەشی سووریا- لە ئەنجامی دەوریەیێکی هاوبەشی سوپای سووریای دیموکرات لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان، هێزەکانی ڕووسیا ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی سوپای سووریای دیموکرات بە جادەی M4 کرد.
کوردپرێس:
هێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات کە لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی تەل تەمەری سەرێکانی دەوریەی هاوبەشی سەربازییان کردبوو لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەش گرژیی لێکەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵی Peyamakurd لەو بارەیەوە ڕایگەیاند هێزەکانی سوپای سووریای دموکرات چەند کاتژمێرێک لەوەو پێش لە مەودای نێوان تەل تەمەر و حەسەکە دەوریەیێکی هاوبەشیان لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان کردبوو و لە دەوریەکەدا هێزە ڕووسییەکان ڕێگەیان بە هێزەکانی سوپای سووریای دموکرات نەدا کە لە بەشێکی جادەی M4ەوە تێپەڕن و داوایان لە هێزە ئەمریکییەکانیش کرد زووبەزوو کۆتایی بە دەوریە سەربازییەکە بهێنن.
بۆچوونی بەکارهێنەران