خبر
2020-09-03 09:08
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
لە کوردستانی سووریا 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
بەشی سووریا- دەستەی تەندروستی کوردستانی سووریا تۆمارکردنی 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمشێوەیە حەسەکە 6 ، درباسیە 2، دێرک 3 لە هەریەکە لە ترپەسپی و دێرەزور و قامیلشۆ یەک حاڵەت تۆمار کراون.
دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 19 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:
تووشبووان: 609
گیان لەدەست دان: 40
چاک بوونەوە: 146
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران