خبر
2020-09-01 14:37
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
دوایین ئاماری کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا: 19 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 3 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کرا
بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان و 19 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید19 تۆمار کراوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 1ی سێپتەمبێری 2020 دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا رایگەیاند: لە دێرک و جزیرە و حەسەکە، سێ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، دو پیاوی تەمەن 97 و 64 ساڵن، لەگەڵ ژنێکی تەمەن 72 ساڵ.
ناوبراو گوتیشی: ئەو 19 حاڵەتە نوێیەش بەمشێوەیە دابەش بون بەسەر شارەکاندا قامیشلۆ 7، حەسەکە 6، دێرک 5، عامودا 1، لەبەرامبەردا 9 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.
ئاماری کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:
تووشبووان: 575
چاکبوونەوە: 110
گیانلەدەستدان:38
بۆچوونی بەکارهێنەران