خبر
2020-08-30 07:53
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی لە عێراق کەم دەکاتەوە
بەشی جیهان- سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند وڵاتەکەی پلانی کەم کردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە عیراقدا هەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری خۆی رایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە عێراق کەم دەکەنەوە و بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەش، ژمارەی سەربازەکان لە پێنج هەزار و 200 وە بۆ سێ هەزار و 500 سەرباز کەم دەکرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە "بە پێچەوانەی ئیدارەکانی پێش خۆمەوە، من ئەمریکام لە شەڕ و جەنگی نوێ پاراست و سەربازەکانمان دەگەڕێنمەوە نیشتیمان".
هاوکات، سەرۆکی ئەمریکا خۆشحاڵیی خۆی بە گەڕانەوەی سەرجەم سەربازانی وڵاتەکەی دەربڕیوە و باسی لەوە کردووە، کە لە داهاتوودا کار لەسەر ئەو بابەتە دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران