لەبارەی گرژییەکان لە دەریای ناوەڕاست، ترەمپ و ئەردۆغان پێوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵکشانی گرژیی نێوان تورکیا و یۆنان لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست مایەی نیگەرانییە و داوای لە لایەنەکانیش کرد پەنا ببنە بەر دیالۆگ.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ترەمپ نیگەرانی خۆی نیشانداوە بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە هەردووکیان ئەندامی ناتۆن و هاتووە ''ترەمپ جارێکی دیکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە یۆنان و تورکیا پابەندبن بە دیالۆگەوە کە تاکە رێگای چارەسەرەی جیاوازیەکانە''.
راشیگەیاند کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ترەمپ و ئەردۆغان هەروەها بابەتە گرنگە دووقۆڵیی و هەرێمییەکانیان تاوتوێ کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران