شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2020-07-22 07:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لیوایێکی سوپای عێراق و داعش لە خانەقین ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەیێکی لیوای مغاویری سوپای عێراق و چەکدارانی داعش لەسنوری خانەقین سەربازێکی مغاویری بەسەختی بریندار بوو.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی خەندان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە 21ی تەمووزی 2020 لە ئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەیێکی لیوای مغاویری سوپای عێراق و چەکدارانی داعش لەسنوری خانەقین سەربازێکی مغاویری بەسەختی بریندار بوو.

خالد دارا، بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەخانەقین کە ئاگاداری روبەروبونەوەکەیە بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "هێزەکانی مغاویری سوپای عێراق ئوپراسیۆنێکیان لە نێو باخ و چەمەکانی گوندی شیریک لە سنوری خانەقین ئەنجامدا، لەئەنجامدا درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ چەکدارەکانی داعش ڕوبەڕوی یەکبونەوە سەربازێکی مغاویری بەسەختی برینداربو".

ئاماژەی بەوەش کرد، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەربازە بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی خانەقین کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە