خبر
2020-07-08 14:05
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
لە عێراق 94 كه‌سی تر به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند: له 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 741 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
کوردپرێس، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 94 تووشبووی دیكه گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌زار و 627 تووشبووی دیكه‌ش نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاک بوونه‌ته‌وه.
تا ئێستا 67 هه‌زار و 442 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆماركراون و له‌و ژماره‌یه دوو هه‌زار و 779 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 37 هه‌زار و 879 كه‌سیش چاک بوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راشیگه‌یاندووه، له ئێستادا 26 هه‌زار و 784 تووشبوو له ژێر چاودێریدان و باری ته‌ندروستی 403 كه‌سیان ناجێگیره.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران