خبر
2020-07-08 08:41
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران ڕەقەمی 12 هەزاری تێپەڕاند
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 153 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 12 هەزار و 84 کەس.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 18ی پووشپەڕی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 691 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 248 هەزار و 379 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 153 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 12 هەزار و 84 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد کە تا ئێستا 209 هەزار و 463 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران