خبر
2020-06-24 01:06
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە تورکیا ڕەقەمی 5 هەزار کەسی تێپەڕاند
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 27 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە و بەوەش دوایین ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 5 هەزار و یەک کەس.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 24ی جوونی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ 1 هەزار و 268 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 190 هەزار و 165 کەس.
هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 27 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و 1 کەس.
ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، کۆی تاقیکردنەوەکانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتۆتە نزیک 3 ملوێن کەیسی تاقی کردنەوە و دیسان ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشییەکە چاک بوونەتەوە زیاترە لە ژمارەی تووشبووان.
بۆچوونی بەکارهێنەران