خبر
2020-05-30 07:50
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
مەزڵووم کۆبانێ: یەکەم هەنگاوی یەکگرتنی کوردمان بڕی
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەیامێکدا ڕایگەیاند یەکەم هەنگاوی گفتوگۆی لایەنە کوردییەکانی سووریا بە باشی هەڵگیراوە و قۆناغی دووهەمی یەکگرتنەکانیش دەستی پێکردووە.
کوردپرێس:
مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند یەکەم هەنگاوی گفتوگۆی لایەنە کوردییەکان بۆ یەکگرتن بە باشی هەڵگیراوە و قۆناغی دووهەمی یەکگرتنەکەش دەستی پێکردووە.
لە پەیامە تویتەرییەکەی فەرماندەی گشتیی هەسەدەدا ئەوەش نووسراوە کە چاوەڕوان دەکرێت هەموو لایەنە سیاسییەکان بەرژەوەندی و ئایندەی خەڵکی ناوچەکە بکەن بە ئەساسی گفتوگۆکان.
مەزڵووم کۆبانێ لە کۆتاییی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "ئێمە هەموومان پێکەوە سەردەکەوین و سەرکەوتنمان لە مێژوودا تۆمار دەکەین."
بۆچوونی بەکارهێنەران