خبر
2020-05-29 11:30
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
2819 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2هەزار و 819 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 9ی جۆزەردانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2819 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 146 هەزار و 668 حاڵەت.
هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 50 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 7هەزار و 677 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 114 هەزار و 931 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
بۆچوونی بەکارهێنەران