خبر
2020-05-02 12:19
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە ئیلام/ ژمارەی حاڵەتەکانی مردن گەیشتە 54 حاڵەت
بەشی ئیلام- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتە 530 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 13ی گوڵانی 1399 محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا یەک حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتە 54 حاڵەت.
کەریمیان گوتیشی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگایئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتە 530 حاڵەت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران