خبر
2020-04-10 08:11
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
وەزیرى تەندروستیی عێراق لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پەیوەندى بە پارێزگارى سلێمانیەوە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى تەندروستی عێراق پەیوەندى بە پارێزگارى سلێمانییەوە کرد و پشتیوانى خۆی بۆ ناوبراو لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دووپات کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند جەعفەر سادق عەلاوی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ئیتحادی، لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا پشتیوانیی خۆی و وەزارەتی تەندروستیی عێراقی بۆ پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان دەربڕی.
وەزیرى تەندروستى عێراق سوپاسی حکوومەتی خۆجێیەتیی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و دامودەزگا دەوڵەتییەکانی کرد کە بەشێوەیێکی شایستانە توانیویانە بەرەنگاری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ببنەوە.
لەبەرامبەردا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی بۆ پشتیوانیی و هەماهەنگیەکانی وەزیری تەندروستیی عێراق دەربڕی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران