خبر
2020-04-09 08:08
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
لە تورکیا بەرزترین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە 24 کاتژمێردا تۆمار کرا
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا نوێترین ئاماری کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان ئەمڕۆ بەرزترین رێژەی تووشبوون و گیان لەدەست دان بەو ڤایرۆسە تۆمار کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند: "لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 87 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە، هاوکات 4117 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆناش تۆمارکراون".
ئەوەش بەرزترین رێژەی تووشبوون و گیان لەدەست دانی تووشبووانە لەماوەی یەک رۆژدا، بەتایبەت لەو کاتەوەی کۆرۆنا لە تورکیادا سەری هەڵداوە.
وەزیری تەندروستیی تورکیا وتیشی: "تا ئێستا 1846 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا چاک بوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".
بەوەش کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیادا گەیشتوەتە 38226 کەس و 812 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران