خبر
2020-03-23 15:06
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
داعش لە کەرکووک ھێرشی کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەکدارانی داعش لە کەرکووک ھێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی عێراق.
کوردپرێس: بەرەبەیانی ئەمرۆ چەکدارانی داعش لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لە باشووری ئەو شارە، ھێرشیان کردووەتە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و شەڕ و پێکدادانێکی زۆر لە نێوانیاندا روویداوە، بەڵام زیانەکان نەزاندراون.
ھەروەھا داعش بارەگایێکی سەربە پۆلیسی فیدراڵییان لە نزیک کێڵگە نەوتی خەبازە بۆردوومان کردووە، لە ئەنجامدا پۆلیسێک بریندار بووە.
سەرچاوە: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران