خبر
2020-03-22 10:04
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
کۆمپانیای دانەگاز درێژە بەکارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەدات
بەشی جیهان- کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند لە کارەکانیان لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر کارەکانی ئەوان نەبووە.
کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای دانەگاز، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 22-3-2020 دەری کردووە 75%ی کۆی بەرھەمھێنانی کۆمپانیای دانەگاز لە بواری گازی سروشتیدایە، کە 50%ی کۆی داھاتی ساڵانەی کۆمپانیاکە پێکدەھێنێت.
کۆمپانیای دانەگاز هەروەها رایگەیاندووە، بەرھەمھێنانی گازی سروشتی لە ھەرێمی کوردستان رۆژانە دەگاتە 400 ملیۆن پێ سێجا و دابەزینی نرخی نەوت هیچ کاریگەرییێک ناکاتە سەرداهات و کاری کۆمپانیاکە.
ئەوکۆمپانیایە، کە کۆمپانیایێکی وزەی ئیماراتییە، ئاماژەی بەوەش داوە، رێکاری تەندروستی بۆ پاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرێکارەکانی دەگرێتە بەر، کە بەردەوام دەبن لە کارکردن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران