خبر
2020-03-01 09:24
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئێران؛ پلەی دووەمی لە چارەسەر کردنی کۆرۆنا بەدەست هێناوە
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشكرای دەكات، ئێران توانیوویەتی پاش چین، زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی كۆرۆنا چارەسەر بكات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی، لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیی: "بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستیی جیهانیWHO ، ئێران توانیوویەتی پاش چین، زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی كۆرۆنا چارەسەر بكات".
جیهانپوور راشیگەیاندووە، بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ئێران توانیوویەتی بە دەرمان و چارەسەری یەكجاریی لانیكەم 123 نەخۆشی كۆرۆنا بكات، بەوەش كەوتۆتە سەرووی وڵاتانی سەنگاپوور، ئیتاڵیا، ژاپۆن و كۆریای باشوور، بەڵام لە پاش چین لە پلەی دووەمی چارەسەری تووشبوانی كۆڤید 19 دێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران