خبر
2020-02-18 14:34
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
مەسعوود بارزانی و جێمس جێفری پرسی کوردی سووریا تاوتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ سێشەممە 18/2/2020 لە سەلاحەددین سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سووریا و دوایین هاوكێشە مەیدانییەكانی ئەو وڵاتە و بیروڕا لەبارەی رۆڵی لایەنە كوردییەكان لە پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
مەسعوود بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە لە هەر بارودۆخێكدا رێگە لەوە بگیرێت گەلی كورد لە سووریا تووشی گرفت و چارەنووسی نادیار ببێتەوە و نابێ بە هیچ شێوەیێک گۆڕانی دیموگرافی لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا روو بدات.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا تەوەرێكی تری ئەو بابەتە بوو و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەردوولا بۆ شەڕی دژی تیرۆر بەرز نرخێندرا و جەختیش لە فراوانتر كردنی هەماهەنگیی دوولایەنە كرایەوە لە بوارە جیاجیاكاندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران