شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2020-02-16 06:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کرایە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک مووشەک لە نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق کەوتەوە.

کوردپرێس: سەرچاوەیێک بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠، ژمارەیێک مووشەک لە نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە.

هاوکات لە دەوروبەری باڵوێزخانەکەشەوە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ خۆپاراستن لە هێرش بیستراوە.

هەر بەیانیی ئەمڕۆ، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی ئاشکرای کرد کە شەوی ڕابردوو چوار مووشەک لە بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە، سێ لەم مووشەکانە کەوتوونەتە نێو ناوچەی سەوزی بەغداوە.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە مووشەکی چوارەم لە بارەگای پشتیوانیی لۆجستیی حەشدی شەعبی لە تەنیشت باڵاخانەی کۆلێژی پۆلیس لە شەقامی فەڵەستین کەوتووەتە خوارەوە کە بەهۆیەوە زیان بە ئۆتۆمبێلێک و کەلوپەلی یەدەگ گەیشتووە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە