شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2020-02-11 12:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی بریندارە ئەمریکییەکانی بۆردومانەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد زیادی کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەی ئەو سەربازە ئەمەریکییانەی بەهۆی بۆردوومانە مووشەکییەکەی ئێران تووشی لەقینی مێشک بوونەوە، گەیشتە 109 سەرباز.

کوردپرێس:

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی بەهۆی بۆردوومانە مووشەکییەکەی ئێران تووشی لەقینی مێشک بوونەوە، گەیشتە 109 سەرباز، 76یان گەڕاونەتەوە خزمەتی سەربازی لە عێراق و 27 سەربازیش لە ئەڵمانیا چارەسەریان وەرگرتووە و لەو ژمارەیەش 21یان ڕەوانەی ئەمەریکا كراونەتەوە و پێنجیان هەر لە ئەڵمانیا ماونەتەوە.

لە وەڵامی تیرۆرکرانی سەردار قاسم سولەیمانی، بەرەبەیانی 8ی کانوونی دووەمی رابردوو، ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر دوو بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە