خبر
2020-02-05 16:45
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
لەو کاتەوە تورکیا هێرشی کردۆتە سەر کوردی سووریا جووڵەی داعش زیادی کردووە
بەشی جیهان- ڕاپۆرتی چاودێری هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە لە پاش هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا، جووڵەی داعش و هێرشەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە ناوچەکە زیادی کردووە.
کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکی چاودێری ئاژانسەکەدا باسی لەوە کردووە کە لە سەرەتای مانگی ئەکتەوبری 2019وە کە تورکیا هێرشی کردە سەر کوردستانی سووریا، هێرش و جووڵەی داعش لە ناوچەکە زیادی کردووە.
پێچەوانەی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش ڕەتی کردۆتەوە کە جووڵەی داعش زیادی کردبێت و دەشڵێت ئەو ڕاپۆرتە لە میدیاکانی سەربە داعش کۆ کراوەتەوە و تەنها پڕۆپاگەندەیە و ئامارەکان ڕاست نین.
ڕاپۆرتەکە باسی هەوڵەکانی عێراقیشی کردووە بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە و دەڵێت ئەمە مەترسییێکی جیدییە لە سەر ناوچەکە.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا جەختیش کراوەتەوە کە کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش کاریگەریی لە سەر کزبوونی داعش نەبووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران