له هه‌رێمى کوردستان 127 هه‌زار خانه‌نشینى نایاسایى بوونیان هه‌یه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌مال حه‌وێز، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتیی له په‌رله‌مانی کوردستان بە ئاژانسی ڕاگەیاندووە هه‌موو ئه‌وانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى دێرین بوون له شاخ و فه‌رمانده بوون به وه‌زیر خانه‌نشین کراون پله‌کانیان ده‌کرێت به سه‌ربازى خانه‌نشینى باڵا، پاشان پاککردنه‌وه بۆ ناوى ئه‌و که‌سانه ده‌کرێت که پێشمه‌رگه یان زیندانى سیاسى نه‌بوون یاخود دوو مووچه و سێ مووچه‌یان هه‌بووه.
به‌رپرسێکى باڵاى یه‌کێتیى که ئاگادارى ورده‌کارییه‌کانى لیژنه‌ى چاکسازییه و له‌به‌ر هه‌ستیاریى پرسه‌که نه‌یویستووە ناوى ئاشکرا بکرێت، دەڵێت: پارتى 11 هه‌زار کادرى خۆى به شێوه‌یێکى نایاسایى دامه‌زراندووه، پاشان هه‌موو دۆسیه‌کانى به یاسایى کردووه، به جۆرێک بۆ ئه‌ندامانى حزبه‌که‌ى بڕوانامه‌ى ساخته و فه‌رمانى دامه‌زراندنى بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌رکردووه.
سه‌رچاوه‌یێک له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم که نه‌یویستووە ناوى ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی وت: پارتى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم زیاتر له 55 هه‌زار خانه‌نشینى نایاسایى هه‌یه.
وتیشى: سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى که له‌سه‌ر پشکى پارتى به نایاسایى دامه‌زراون یان وه‌ک پێویست پابه‌ند نین به ده‌وامى فه‌رمى، یاخود له‌ناو حزب ده‌وام ده‌که‌ن و مووچه‌ش له حکوومه‌ت وه‌رده‌گرن، بڕیاره له چوارچێوه‌ى چاکسازییه‌کانى حکوومه‌ت سه‌رجه‌میان پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بکرێت و زیاتر له ئاست و مافى خۆیان پێ نه‌درێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران