خبر
2019-12-13 13:42
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ڕێگای سەرەکیی کەرکووک – بەغدا داخرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوێنێی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک کە حەشدی شەعبیی بەوە تۆمەتبار کرد هەڕەشەیان لێ کردووە، لایەنگەرانی حەشدی شەعبی رێگای سەرەکیی کەرکووک – بەغدایان داخست.
کوردپرێس:
ڕۆژی ێنجشەمە 12ی کانوونی یەکەمی 2019 بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیی بەڕێوە برد و لە لێدوانەکانیدا حەشدی شەعبیی بەوە تۆمەتبار کرد هەڕەشەیان لێ کردووە.
وەکو کاردانەوەیێکیش، لەدوای نوێژی هەینی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە تازە خوورماتوو خۆپێشاندانێکیان ساز کرد و رێگەی سەرەکیی بەغدا- کەرکووکیان داخست و داوایان کرد بەڕێوەبەری پەروەردە داوای لێبوورن بکات بەبیانووی ئەوەی ناوبانگی حەشدی شەعبیی زڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران