خبر 2022-08-26 06:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی باڵای پارتی:

دەبێت بزانین ھەڵبژاردن پێشوەختە بۆچی دەکرێت و ئەنجامەکەی چیدەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕایدەگەیەنێت، پارتی لەگەڵ ھەڵبژاردنی پێشوەختەیە بەڵام دەبێت بزانین ھەڵبژاردن بۆچی دەکرێت و ئەنجامەکەی چی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، لەگەل ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەن لە عێراق و وتی: بەڵام دەبێت پێش ھەڵبژاردن بەرچاو روونییەک ھەبێت، کە ئایا ئەم ھەڵبژاردنە بۆچی دەکرێت و ئەنجامەکەی چوون دەبێت، ئەگەر بێت و ھەمان ئەنجامی ھەڵبژاردنی ساڵی رابردووی ھەبێت چیدەبێت

ناوبراو وتیشی: پێموایە ئەگەر بێت و بە ھەمان یاسا و شێواز ھەڵبژاردن لە عێراق بکرێت ھەمان ئەنجام بێتەوە، ئامانج لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت چارەسەر کردنی کێشەیەکە، ئێمە دیسان دەڵێم لەگەڵ ھەڵبژاردنین، بەڵام دەبێت بزانین ھەڵبژاردن لەپێناو چی و بۆچی بەڕێوە دەبەین.

لەبارەی گەرەنتی بە دانپێدان ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ئەگەر بێت و دووبارە بکرێنەوە شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەى بەوە کردوە، پێویستە رێکەوتنێکی پێشوەختە ھەبێت بۆ دانپێدان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.