خبر
2022-08-14 10:03
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانمان نییه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق له‌باره‌ی داواکەی موقته‌دا سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 14-8-2022 كۆ بووه‌وه و له‌باره‌ی دۆخی عێراق و پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆی کرد.
ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە: "ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه كه ده‌ست له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن وه‌ربدات، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه كه په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
بۆچوونی بەکارهێنەران