خبر 2022-08-04 06:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بنکەیەکی نوێی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان دامەزراند

بەشی تورکیا- سوپای توركیا بنكەیەكی سەربازیی نوێی لە گوندێكی سنووری قەزای ئامێدی دامەزراند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی میدیاکانی پەکەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای توركیا بنكەیەكی سەربازیی نوێی لە سنووری گوندی سێگرێی لە سنووری قەزای ئامێدی دامەزراندووە، هاوکات کەرەستە و چەکی قورسی سەربازیی بۆ ئەو گوندە گواستووەتەوە.

دروستکردنی بنکەی نوێی سەربازیی تورکیا لە خاکی هەرێم لە کاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی دەرکردنی یاسایەکە بۆ ناچاکردنی تورکیا بۆئەوەی سوپاکەی لە خاکی وڵات بکشێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.