بەیاننامەی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا لەبەغدا لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە شاندی باڵای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌میانی سه‌ردانه‌که‌یاندا له‌باره‌ی چەند پرسی گرنگ گفتوگۆیان کردوه، له‌وانه رێککه‌وتنی هەولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا، مه‌ترسییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له سووریا و رێککه‌وتنی هه‌رێم و عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا.
هەروەها کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له هه‌ولێر له تویتێکدا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویکرده‌وه، برێت مەکگۆرک له کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌کێتی و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان "جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی یه‌کڕیزیی کورد کرده‌وه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان بۆ خۆشگوزاری هه‌رێمی کوردستان و گه‌لانی عێراق".
شایانی باسە شاندە باڵاکه‌ی ئەمریکا که پێکهاتبوو لە برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ئامۆس هۆکشتین، ڕێکخەری تایبەتی سەرۆکایەتیی بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە و ئالینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ژمارەیەک ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
بۆچوونی بەکارهێنەران