خبر 2022-09-06 09:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری‌ رۆشنبیریی هه‌رێم:

گرتنی‌ دزە بچووک و وردەکان گەندەڵی لە هەرێم‌ چارەسەر ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری‌ رۆشنبیری‌ و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، گرتنی‌ دزە بچووک و وردەکان کێشەی‌ گەندەڵی‌ چارەسەر ناکات، پێویستە دزە گەورەکان رووبەرووی دادگا بکرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمەسەعید، وەزیری‌ رۆشنبیری‌ و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێم لە پشکی‌ یەکێتی‌ لە بڵاوکراوەیەکدا نووسیویەتی‌: "ئێوە دزە ورد و بچووکەکان، ئەگرن دەدەن بە دادگا ھەرچی لێدەکەن ھەنگاوێکی باشە. بەڵام بابەتی گەندەڵی چارەسەر ناکات، فەرموون تاداوەکەیان نەبڕیوە و خۆشمان نەکەوتوینەتە خوارەوە، ئەوانیش حەوت ولات ئاوا نەبوون، دزە گەورە گەورەکان رووبەرووی دادگا بکەنەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.