خبر 2022-09-06 05:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی جەختی لێدەکەنەوە:

پێویستە لە ماوەیەکی کەمدا وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەر یەکە لە حزبەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت لە ماوەیەکی کەمدا وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکى باڵای بزووتنەوەى گۆڕان سەردانى لایەنە سیاسییەکانى هەرێم دەکات و سەردانەکەش بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و چەند پرسێکى دیکە.

شاندێکى باڵای بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرۆکایەتى عومەر سەید عەلی لە شاری سلێمانى سەردانى یەکگرتووی ئیسلامى کرد و لەگەڵ سەلاحەدین بەهادین کۆبۆوە.

سەردانەکە بۆ لای لایەنە سیاسییەکانى دیکەش بەردەوام دەبێت و تیایدا لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و دۆخى عێراق و ئامادەکارییەکانى کورد بۆ قۆناغی داهاتوو گفتوگۆ دەکات.

بزوتنەوەى گۆڕان دەیەوێت هەموو لایەنەکان بەیەکەوە بڕیارێکى هاوبەشی نیشتیمانیانە بدەن بۆ ئەوەى هەڵبژاردن لە بەهاری داهاتوو بکرێت و زیاتر دوا نەخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.