لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق گرد بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌یانیی ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی چوونه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه و خۆپیشانده‌ران چوونه به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مینجاره له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌بچێت.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدایه، كه پێشتر موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداری دابووه لایه‌نگرانی كه خۆپیشاندان و مانگرتن له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق هێڵی سووره.
بۆچوونی بەکارهێنەران