مالیکی و تاڵەبانی جه‌خت له سازان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه دەکەن بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئێستاکەی عێراق
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: "دۆخی ئه‌مڕۆی وڵات وا ده‌خوازێت كه هه‌موومان له پێناو سه‌قامگیری و حوكمڕانییه‌كی باشتر یه‌كده‌نگ بین و ئامانجمان به‌دیهێنانی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزه‌ران بێت بۆ هاوڵاتیان".
هەروەها له‌و دیدارەدا دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ دروستبوونی كۆده‌نگی نیشتمانی تاوتوێ كران و جه‌خت له سازان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه كرایه‌وه تاوه‌كوو عێراق له‌و دۆخه سیاسییه‌ی تێیكه‌وتووه ده‌رباز بكرێت.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا پێشوازی له كۆ كردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه جیاوازه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی گونجاو و زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان، "داواش كرا هه‌نگاوه‌كانی سه‌رخستنی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه به‌رده‌وام و خێراتر بكرێت و هه‌وڵه‌كان له خزمه‌ت ئامانجه باڵاكاندا بێت".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له دیداره‌كه‌دا په‌رۆشیی یه‌كێتیی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی نیشتمانی دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند: "دۆخی ئه‌مڕۆی وڵات وا ده‌خوازێت كه هه‌مومان له پێناو سه‌قامگیری و حوكمڕانییه‌كی باشتر یه‌كده‌نگ بین و ئامانجمان به‌دیهێنانی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزه‌ران بێت بۆ هاوڵاتییان".
بۆچوونی بەکارهێنەران